Telegram Group & Telegram Channel
🔴 زمانی دایکی، تەنیا ئاخاوتنی نێوان دایک و منداڵ و باوک نییە !

فەرەیدوون ئەرشەدی

بەرتەسک کردنەوەی زمانی دایکی، کە دەروازەی ناسینی خود و شرۆڤەی جیهانە و لە هەمان کاتا  ئامرازی پێوەندی مرۆڤە لە گەڵ مرۆڤانی دیکە، لە بازنەی ئاخاڤتنی دایک  و باوک و فەرزەندا، کەم کردنەوەیە لە بایەخی پەروەردەی سیستماتیک و بە بەرنامە، کە دەتوانێ هەر مرۆڤێک بۆ هەرچی باشتر بەکار هینانی زمانی دایکیی خۆی، ڕابهینێت .
ئەگەر ئاخاوتنی هەر مرۆڤێک، نەگاتە ئاستی نووسین و بەرهەم هێنانی فکری و پێوەندی گرتنی کۆمەڵایەتی لە ڕێگەی زمانەوە، (چ لە بواری ئەدەبیات و زانست و ڕاگەیاندن و ڕێکخراوەکانی حکومەتی و بوارەکانی دیکە دا)، قسە کردنی بە زمانی دایک، لە بازنەیەکی داخراوی بنەماڵەیی و گرووپی و گەڕەکی زیاتر، سنوور و مەودایەکی دیکە نابەزینێ .ئەگەرچی لە ژێر سەیتەرەی دگیرکەران و بەرنامەیان بۆ لەخشتە بردنی بنەڕەتی نەتەوەکەمان، هەر ئەم تاکتیکەش جێی شانازییە و یەکێ لە هۆکارەکانی مانەوەی زمانەکەمانە بەڵام، ئەوە سیستەمی کارامە و ڕێکو پێک و ئیدارە و مودیریەتی درووستی پەروەردەییە کە زمانی هەر مرۆڤ و نەتەوەیەیک، دەکاتە زمانێکی شیاوی مانەوە لە رێزی زمانە کاریگەرەکانی سەردەمدا، ئەگینا مانەوەی زمان لە بازنەی بنەماڵە و خێڵ و شار و عەشیرە و ناوچەدا، بایەخیکی ئەوتۆی لە دونیای پڕ لە ئاڵۆگۆریی ئەمڕۆماندا نییە.
ڕەنگە یەکێ لە هۆکارە گرینگەکانی لە پەراوێز مانەوەی زمانی کوردی، لە ئاست زمانەکانی دیکەی فارسی و عارەبی و تورکی دراوسێماندا، هەر ئەو شێوازە بێت کە لەسەرەوە ئاماژەی پێکرا.
هیچ شاراوە نییە کە دەسەڵات و کیانی سیاسی و بەرنامە و پلانی ئەو کیانە لەسەر بەفەرمی کردنی زمانێکی ستاندار، هەم لە ناوخۆ و هەم ڕوو بە دەرەوەی خۆی، کاریگەرترین هۆکارە لەسەر پەرەسەندن و بەڕەسمی و فەرمی ناسندن و مانەوەی کارای هەر زمانێک بۆ چوونە ناو کایەی ئابووری، سیاسی، فەرهەنگی و پێوەندی لەتەک نەتەوەکانی دیکە.
تا کورد، بە شێوەیەکی ڕاستەقینە و ناسراو لە لایەن نەتەوەیەکگرتووەکانەوە،خاوەنی دەسەڵات و کیانی سیاسی و ئابووری و بەرنامەی تایبەتی فەرهەنگی خۆی نەبێت، مەسەلەی زمانی دایکی و زمانی ستانداردی، هەر لە ئاستی هەست و سۆزو پرژ و بڵاویدا دەمێنێتەوە .
چالاکی ئەنجومەن و ناوەند و بنەماڵەکان، بۆ فێر کردنی زمانی کوردی بە منداڵان و مێرمداڵان و چاپ و بڵاو کردنەوە حەفتەنامە و گۆڤار و کتێب، بۆ هۆگرانی زمان و ئەدەبیاتی کوردی، جێی شانازی و بایەخی تایبەتە، بەڵام لە کۆتایی دا، ئەوە دەسەڵات و مۆدیریەتی زانستییانەی کیانی سیاسییە کە هۆکاری زیندوو هێشتنەوەی  زمانی کوردی و تەنیا ئامرازێکی مۆدێڕنی یەکلاکەرەوەی مەسەلەی زمانی نەتەوەکەمانە( بەتایبەت و زۆر زۆر بەتایبەتتر، لە نێو نەتەوەکانی فرە زاراوەی وەک کورد دا) .
بە هیوای پێکهاتنی دەسەڵاتێکی دانپێدانراوی کورد، کە بتوانێ زمانی دایکیمان بکاتە زمانێکی فەرمی و ناسراو لە نێو زمانەکانی دیکەی دونیادا.

#کاناڵی_وشەی_یەکگرتوو

@Sor99

tg-me.com/Sor99/2982
Create:
Last Update:

BY کاناڵی وشەی یەکگرتوو

Share with your friend now:
tg-me.com/Sor99/2982

View MORE
Open in Telegram

کاناڵی وشەی یەکگرتوو Telegram | DID YOU KNOW?

Date: |

How Does Bitcoin Work?

Bitcoin is built on a distributed digital record called a blockchain. As the name implies, blockchain is a linked body of data, made up of units called blocks that contain information about each and every transaction, including date and time, total value, buyer and seller, and a unique identifying code for each exchange. Entries are strung together in chronological order, creating a digital chain of blocks. “Once a block is added to the blockchain, it becomes accessible to anyone who wishes to view it, acting as a public ledger of cryptocurrency transactions,” says Stacey Harris, consultant for Pelicoin, a network of cryptocurrency ATMs. Blockchain is decentralized, which means it’s not controlled by any one organization. “It’s like a Google Doc that anyone can work on,” says Buchi Okoro, CEO and co-founder of African cryptocurrency exchange Quidax. “Nobody owns it, but anyone who has a link can contribute to it. And as different people update it, your copy also gets updated.”

Why Telegram?

Telegram has no known backdoors and, even though it is come in for criticism for using proprietary encryption methods instead of open-source ones, those have yet to be compromised. While no messaging app can guarantee a 100% impermeable defense against determined attackers, Telegram is vulnerabilities are few and either theoretical or based on spoof files fooling users into actively enabling an attack.

کاناڵی وشەی یەکگرتوو from us

Telegram کاناڵی وشەی یەکگرتوو
FROM USA